گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی دوو هەزار و پازدە و کاراکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە لە بەردەم ئەگەر و نەگەرێکی زۆردایە و وەک وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش دەڵێت ئامادەیی کراوە بۆ تەواوی ئەو سیناریۆیانەی دەشێت بێنە ئاراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا کە ژمارەیەک لە میدیا ناودارەکانی ئەمەریکا ڕاپۆرتیان لەسەر هەواڵێک بڵاوکردەوە کە گوایە بەڕێوبەرایەتییەکەی جۆو بایدن دەخوازێت لە بەرامبەر ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێراندا سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە لیستی تێرۆریستان دەربهێنێت بەڵام واشنتۆن دەڵێت نەخێر وانییە. بۆ هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەرهێنانی پاسداران لە لیستی تێرۆریزمدا هاندانە بۆ ئەو هێزانەی سەر بە پاسدارانن تا هێرشی زیاتر بکەن و ئاسایشی ناوچەکە تێکبدەن.
view more