کۆماری تورکیا درێژە بە لەشکرکێشییەکانی خۆی دەدات بۆسەر ناوچە سەختە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق وەک دەڵێت کردە لەشکرییەکانی بە مەبەستی ڕێگەگرتنە لە هەر هەڕەشە و مەترسییەک بۆ سەر وڵاتی تورکیا. ئانکەرە بەردەوام بە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی ناوچە سنورییەکان دەکات و دەڵێت لە بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەدات بەڵام وەک کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان دەڵێن بە سەدان گوندی ئەو ناوچانە بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە چۆڵ کراون.
view more