راوێژکارێکی سەرۆککۆماری پێشووی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، "هەستم کردووە" لە بەغدا ئامادەکاری بۆ پیلانگێڕییەکی گەورە دەکرێت و سەرکەوتنی ئەو هەوڵەش بە زیانی گەلی کورد کۆتایی دێت.
د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی، راوێژکاری پێشووی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی گفتوگۆی رۆژنامەنووسی رادیۆی رووداو رایگەیاند، گرووپێکی شیعە و سوننە دەیانەوێت لە بەغدا گرووپێکی نیشتمانی دروستبکەن و ئامانجیان ئەوەیە لە هەڵبژاردنی ئەمجارە 100 کورسی بەدەستبهێنن "ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە".
گفتوگۆی رۆژنامەنووس بەرنامەیەکی گفتوگۆ ئامێزە هەریەک لەرۆژنامەڤانان ئاکۆ محەممەد و عارف قوربانی سەرنجی رۆژنامەڤانییانەی خۆیان لەسەر دیارترین سێ رووداوی هەفتە دەخەنە ڕوو، هەفتانە رۆژانی دووشەممە پێشکێشدەکرێت و میوانی تایبەتیان دەبێت لەسەر پرس و تەوەرەکان.